هەر کات لێرەبوویت ڕێکەوتنییە! بەخێربێیت بۆ هۆشیاریەکی باڵاتر

لێرە بەشدار بە لە کۆرسەکانمان و بە دروست کردنی هەژماری خۆت ئاگاداری هەموو پێشهاتەکانی ئێمە بە.

سڵاو

من ناوم کازیوەیە، مرۆڤێکی ڕۆح ئازادم، زیاتر لە نۆ ساڵ لەمەوبەر گەشتەکەم لەبواری گەشەپێدانی خود و ڕۆحانیەتدا دەستیپێکرد، گەڕان بە دوای مەعریفە و ڕۆحانیەت و زانست وایکرد ئامانج و خولیای خۆم بدۆزمەوە و هاوکاری خەڵکبم بۆ گۆڕینی واقعیان،باشتربوون و ئاسانتربوونی ژیانیان، ببنە باشترین لەبەرگیراوەی خۆیان و ڕاستی خۆیان بژین،و درک بە بەهێزی بوونی خۆیانبکەن لەسەر ئەم هەسارەیە.

...
...

پەیام و ئامانجم

من خاوەنی دارێکی ئەفسوناوی نیم بۆ گۆڕینی واقعی ژیانت ، بەڵام ئامانجم ئەوەیە کە یارمەتیت بدەم درک بە توانا بەهێز و نەبینراوەکانت بکەیت و پەرەیانپێبدەیت،و درک بە هێزی هۆشیاری خۆتبکەیت کە دەتوانێت ژیانت ئاوەدانبکاتەوە، و دەستت بگرم بۆ دۆزینەوەی ڕووناکی ناخت وبەژداربم لە گەشەکردنی ڕۆحت لە ڕێگەی ئەو کۆرس و تێڕامان و سیمینارانەی کە پێشکەشی دەکەم.

بڕوانامە و شارەزایی

لەنێو ئەو بڕوانامە و نازناوانەی لە سەرەتای گەشتەکەمەوە تا ئێستا بەدەستم هێناون: مامۆستا و چارەسەرکار بە وزەی ڕیکی، مامۆستا و پسپۆڕی وزەی (فێنگ شوی) ، بڕوانامەی مامۆستا و چارەسەرکار لە دامەزراوەی ( ئەکسس کۆنشس)ی ئەمریکی، مامۆستا و چارەسەرکاری ثێتا لە دامەزراوەی ثینکی ئەمریکی، ڕاوێژکارو ڕاهێنەر لە دەزگای کایزنی بەریتانی،و چەندین بروانامەی جیاواز لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی وڕۆحانیەتدا، و گەشتی فێربوون و گەشەکردن بەردەوامە.

...

پەیوەندی بە ئێمە بکە

بۆ ڕاوێژی تایبەت و بەژداربوون لە کۆرسەکان دەتوانی پەیوەندیبکەیت بەم ژمارەیە لەڕێی واتسئاپ

+964 773 066 6369
...